کارەکانى نۆژەنکردنەوەی ڕێگاى ( هەولێر – خەبات ) دەستى پێکردەوە

دواى ماوەیەک وەستان لە پڕۆژەکە، لە ئێستادا بە گوژمەی نزیکەى ( 5 ملیار دینار ) بە چڕى دەستکراوەتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەى نوژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان ( هەولێر – خەبات ) و کارکردن لەو پڕۆژەیەدا بەردەوامە.
لە گەڵ نۆژەنکردنەوەى ڕێگاکەش، کە ڕێگایەکى ستراتیژى گرنگە و بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە، سایدى هانتەوەش وەکو سایدى چوون بۆ قەزایی خەبات فراوان دەکرێت، کە لە پێشووتر بەهۆى تەسکى ڕیگاکە زۆر جار گرفتى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست دەکرد و ڕووداوى نەخوازراوى لێدەکەوتەوە.