کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

لە چوارچێوەى گرنگیدانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگه‌ و بان، بە بڕیاری سەرۆكوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی ، بە گوژمەی زیاتر لە ( 403 ملیار دینار ) دەست کرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە.

لە ئێستاشدا بە چڕی و بەردەوامی کاری بڕین و پڕکردنەوەی ڕێگاکە لە کەسنەزانەوە تاکو شەقامى حاجى ووسو و دێگەڵە تێپەڕیوە و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە کۆیە.
درێژى پرۆژەکە 38 کیلۆمەترە و بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت و بە تەواوبوونی ڕێگاكە، ماوەی نێوان ئەو دوو شارە كەمدەبێتەوە.

لە 10ی 10ی 2024، مەسرو بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند “بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان.”