٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥ یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه و ١٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی “كوردستان” چاپ و بڵاوكرایه‌وه، له ٢١ی نیسانی ٢٠٢١یش، په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازه بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له ٢٢ی نیسانی هه‌موو ساڵێك په‌سه‌ندكرد.
له ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازه بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی په‌سه‌ندكرد، كه ٢٢ی نیسان به ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ناسێندرا و هه‌موو ساڵێك یادی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به‌رز ڕاده‌گیرێت و چالاكی جۆراوجۆری بواری ڕۆژنامه‌وانی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ، یادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، كه ١٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ئاواره‌یی و شاری قاهیره یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی ‘كوردستان’ ده‌رچوو.
له مێژووی كورد، ڕۆژنامه‌ی ‘كوردستان’، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی كوردییه و یه‌كه‌م ژماره‌ی له ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ له ئاواره‌یی و له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌رچوو و كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
ڕۆژنامه‌كه له‌لایه‌ن برایان، “مقداد میدحه‌ت به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان”، له چاپخانه‌ی “دار الهلال”، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرج زێدان چاپ كرا و بووه سه‌رقافڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی.
هه‌روه‌كو مێژووی میلله‌ته‌كه‌ی، كه ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری له‌گه‌ڵی درێژبووه‌ته‌وه، له مێژووی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”یشدا، هه‌وراز و نشێوی زۆر هه‌یه، كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی سه‌ره‌تایدا، له پێنج وڵاتی جیا چاپكراوه و ماوه‌یه‌كیش به‌هۆی خراپی باری ئابووری، ڕۆژنامه‌كه ڕاگیراوه و نه‌توانراوه درێژه به‌چاپ و بڵاهكردنهوهی بدرێت.
ژماره یه‌كی تا ژماره پێنجی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”، له لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ركراوه، له ژماره شه‌ش تا ژماره نۆزده‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، له سویسڕا و ژماره بیست تا بیست و سێ دووباره له قاهیره چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه و ژماره‌ی بیست و چواری له‌له‌نده‌ن و بیست و پێنج تا بیست و نۆ له فۆڵكستن ده‌ركراوه.
ژماره سی و سی و یه‌كی ڕۆژنامه‌ی كوردستان بۆ جارێكی دیكه له سویسرا چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و به‌هۆكاری دارایی و نه‌گونجاوی، ڕۆژنامه‌ی كوردستان هه‌ر سی و یه‌ك ژماره‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه، كه بووه ده‌ستپێكی بڵاوكراوه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له مێژووی كورد و ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ڕۆژمهوانییهوه له قۆناغێكی پێشكه‌وتووی سهردهمیانهدایه.