لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا و بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) ، لە ڕۆژانی 23-25ی نیسانی 2025، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدچێت .
بەشداران لە گردبوونەوەیەکی برایانەی هاوبەش و لە کەشێکی ڕووحانی پڕ لە نزا و پاڕانەوە بۆ خوای گەورە ، لە هەولێری پایتەختی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی کۆدەبنەوە و نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە جیهاندا.