بە گوژمەی نزیكەی ( 480 ملیۆن دۆلار ) کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، تاکوو ئێستا نزیکەی 73٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر )
ئەو پڕۆژەیە توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـکەی دیکەش لە رێگەی هەر سێ پرۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش 100٪ کێشەی ئاو بۆ دەیان ساڵ لە هەولێر بنەبڕ دەکرێت.
لە ئێستادا بە بەردەوامی 24 كاتژمێریی کار لەو ئەو پڕۆژەیەدا دەکرێت و قۆناغەکانی راکێشانی بۆڕی بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردووە، کوالێتیی ئەو کەرستانەشی لەو پڕۆژەیەدا بەکارهێندراون لە ئاستێکی زۆر بەرزە و بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەشی یەکەمی بکەوێتە کار و ئاو بگەیێندرێتە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی ( چوار، پێنج، شەشی هەولێر ).