بە فەرمانی مەسرور بارزانی، پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران ‘هەژماری من’ دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، لە نووسراوێکدا کە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئیمزای کردووە، تێیدا هاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بە گواستنەوەی پرۆسەی بەبانککردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم “هەژماری من” بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی، وەزارەتیش سەر پشک دەبێت بۆ بەڕیوەبردنی پرۆژەکە، لەبەر یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی بانکی ناوەندی فیدراڵی و ئەژماری بانکیی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت، بە گوێرەی هەمان یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی فیدراڵی.