چواس خالید – هەولێر
دوای بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، قۆناغ به قۆناغ گۆڕینی كارتی زه‌وییه‌كان بۆ سه‌نه‌د به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، فه‌رمانگه‌ی ‘یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د’ی دامه‌زراندووه و له قۆناغێكی دیكه‌ی نوێ‌دا، تاپۆی نزیكه‌ی هه‌زار زه‌وی كارت ته‌واو بووه.
له چوارچێوه‌ی گۆڕینی كارت بۆ سه‌نه‌د و تاپۆ، به‌شێكی دیكه‌ی نه‌خشه‌ی كه‌رتی باغمره‌شه‌هاب له هه‌ولێر، كرداری گۆڕینی كارت بۆ سه‌نه‌دی بۆ كراوه، كه ژماره‌یان نۆ سه‌د پارچه زه‌وی ده‌بێت و ئێستا وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تاپۆكانیان ئاماده‌ن. به مه‌به‌ستی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی دامه‌زراندووه، تا ئێستا به هه‌زاران كارت له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانگه‌وه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ت، كراون به سه‌نه‌د وهاووڵاتیان بوونه‌ته خاوه‌نی تاپۆی خۆیان. له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به كارت دابه‌شكرابوون هێكجار زۆربوو، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا له هه‌ولێری پایته‌خت زیادتر له ١٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌بوو، كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هید و مامۆستا و هتد…، دابه‌شكرابوون و ته‌نیا كارتێك به خاوه‌نه‌كانیان درابوو، تێیاندابوو له پارچه كاغه‌زێك ڕه‌قه‌مێكیان بۆی نووسیبوو، ئه‌وان كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌وییانه بوون، له بازاڕه‌كاندا به هۆی نه‌بوونی تاپۆ، نرخێكی كه‌متری ده‌كرد و نیوه‌ی به‌های زه‌وییه‌كه‌یان به‌با ده‌چوو.
تا دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری تاپۆكردنی هه‌موو پارچه زه‌وییه‌كانی كارتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له‌و كاته‌وه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی كارت له كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین لیژنه له نێوان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و تاپۆ و كشتوكاڵ پێكهێندرا، شاره‌وانی هه‌ولێر به قۆناغ ئه‌و زه‌ویانه تاپۆ ده‌كات.
له ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥یش، هه‌زار و سێ سه‌د و بیست پارچه زه‌ویی كارت، كاره‌كانی تاپۆكردنیان ته‌واوكران و وێنه‌ی تۆماریان بۆ ده‌رچوو.
به‌ر له ئه‌وانه‌ش و له ١٦ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، هه‌ر له پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، دوو سه‌د و نه‌وه‌ت و حه‌وت زه‌ویی كارتی دیكه له گه‌ڕه‌كی ٧٥٠ مه‌تری، وێنه‌ی تۆماریان بۆ ده‌رچوو و تاپۆكانیان ته‌واو كران. به گوێره‌ی ئاماره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، ئێستا كه‌متر له ٢٤ هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه‌ی كارت ماوه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا تۆماری ئه‌وانیش ته‌واو بكرێت. ئه‌م هه‌نگاوه، یه‌كێكه له خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی به هاووڵاتیانی، كه ئامانج له تاپۆ كردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كان ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن له‌ڕووی یاساییه‌وه سودمه‌ند بن، كه له‌ڕابردوودا و له هه‌رێمی كوردستان، زه‌وی به‌سه‌ر هه‌ر چین و توێژێكدا دابه‌ش كرابێت، تۆماری خانووبه‌ره‌ی بۆ ئاماده نه‌ده‌كرا و هه‌ر به كارت دابه‌ش ده‌كرا، ئه‌وكات بازرگانانی زه‌ویزار تێی ده‌ئاڵان و زۆرێكیان كه نه‌بوونی ناچار به فرۆشتنه‌وه‌ی ده‌كردن، له‌به‌ر دواكه‌وتن و تاپۆ نه‌كردنیان و به كارت دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان، نیوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كه‌كانیان به بادا ده‌چوو، كه له‌به‌ر بێ تاپۆیی به نرخێكی كه‌م له چنگیان ده‌رده‌هێنرا، به‌وه‌ی هه‌ر زه‌وییه‌ك كه كارت بێت و تاپۆ نه‌كرابێت له بازاڕی زه‌ویوزاردا نیوه‌ی به‌هاكه‌ی ده‌كات و بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه.