ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند “کتێبەکانی بیرکاری پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) گۆڕدرا.
واتە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، قوتابییانی پۆلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم، لە قوتابخانەكانی حكوومی كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.
بەهەمانشێوە وەزیری پەروەردە دوێنێ شەممە گۆڕینی كتێبی زانستی پۆلەكانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمی راگەیاندبوو، پێشتریش رایگەیاندبوو كە قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی بۆ ساڵی ئاییندە كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.
وێنە: كتێبی نوێی بیركاری بۆ قوتابییانی پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی:-