‎دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کە بڕێک زێڕی ساختەی لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ساخ کردۆتەوە

دوای ئەوەی لە لایەن چەند شوێنکارێکی (زێڕنگری) لەشاری هەولێر ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لە چەند دوکانێکی زێڕنگری هەڵساوە بەفرۆشتن و ساخ کردنەوەی چەند پارچە زێڕێکی ساختە، دوای ئەنجامدانی بەدوادچون لە لایەن هێزەکانمانەوە، ناسنامەو شوێنیتۆمەتبارەکەمان دەستنیشان کرد،بەناوی (ڕ ، أ ، ڕ) کە خەڵکی وڵاتی سوریایە، دواتر بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشیهەولێر تۆمەتباری ناوهاتومان دەستگیر کرد،داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە ،سەردانی بەڕێوەبەریەتیەکەمان بکات،سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥