بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادر و کارمەندانی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب)
لە بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی نوێ هەنگاوی تازە و پێشکەوتوو تر بنێن.
هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) وەک هەفتەنامەیەک بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت لە ڕێڕەوی ڕاگەیاندن و میدیادا بایەخی خۆی هەیە بۆ خزمەتگەیاندن بەو بوارە و بۆ بەرجەستەکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانمان و گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بە دەوروبەر و جیهان.
لە ساڵیاد و ئەو بۆنە پیرۆزەدا وێڕای ئەوەی کار و چالاکی و ڕۆڵی گرنگی ئێوە بەرز دەنرخێنین، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دووپات دەکەینەوە و هیوادارین بۆ لەمەودواش جێدەستی ئێوە بەسەر پانتایی میدیا و رۆژنامەوانیدا بەربڵاوتر و کاریگەرتر بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥