سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە. پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت.

هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی