پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیحییەكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.”

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە..

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا، جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونئ ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.

جەژنی هەستانەوە پیرۆز بێت و هەردەم لە بەختەوەریدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان