سەرۆک بارزانی لە 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەکی ترە لە دڕندەیی ناحەزانی کوردستان”.
لە سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەکی ترە لە دڕندەیی ناحەزانی کوردستان و هێمای ئیرادە و خۆڕاگریی گەلەکەمانە، بەرانبەر زوڵم و داگیرکاری.