سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی ماندوونەناس (بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی)ـیم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەشداری دەیان نەبەردی و داستانی مێژوویی پێشمەرگە بووە، و یەكێك بوو لەو قارەمانانەی یاوەری بارزانی نەمر بوون بۆ یەكێتیی سۆڤییەت و هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردن و سەربەرزیی كورد و كوردستان و لەپێناو دۆزێكی باڵا و ڕەوا تەرخان كرد . پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی