بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک کرد.
سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یاریزانانی یانەی دهۆک، خەڵکی شارەکە و کوردستان بە گشتی دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو.
سەرۆک وەزیران دەڵێت: ئەم سەرکەوتنە مەزنە جێگەی شانازی ئێمەیە. هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ گشت یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت.