نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك دەكات

دوای بردنەوەی لە یانەی قادسییەی كوێتی و بوون بە پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاد “ژ دل و ب گه‌رمى پيرۆزباهيێ ل يانه‌يا دهۆكێ يا خۆشتڤى دكه‌م بۆ سه‌ركه‌فتنا وێ يا ئه‌ڤرۆ کو بۆ جارا ئێکێ، بوو قه‌هره‌مانا جاما كه‌نداڤێ”.

راشیگەیاند “یانەیا دهۆكێ ب ڤێ سه‌ركه‌فتنێ و ڤێ يارييا جوان و بهێز، دلێ مه‌ هه‌ميا ل كوردستانێ و سه‌رانسه‌ری عێراقێ شاد كر. ئه‌م هه‌مى شانازيێ ب يانه‌يا دهۆكێ و ڤێ سه‌ركه‌فتنێ دكه‌ين”.

هەروەها رایگەیاند “ئێك ب ئێك ده‌ستخۆشيێ ل هه‌مى ياريزان و به‌رپرسيارێن يانه‌يا دهۆكێ دكه‌م كو جهێ سپاسى و پێزانين و شانازييا كوردستانێ و هه‌مى عێراقێنه‌. هيڤيا گه‌له‌ك سه‌ركه‌فتن و بده‌ستئێخستنا گه‌له‌ك جامێن دى بۆ وان دخازم، هه‌ر بژين، هه‌ر هه‌بن، هه‌ر سه‌ركه‌فتى بن”.

ئەمشەو سێشەممە یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و جەماوەری لە یاریی كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی قادسییەی كوێتی بردەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی هەرێمی كوردستان و عێراق بووە پاڵەوانی یانەكانی كەنداو.