رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پيشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال دەکات

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە‌ پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.

هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.