سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە لە پاڵەوانی جیهانیی کورد عەگید کابایل کرد، کە لەم دواییەدا پاڵەوانییەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی سعوودییە بردەوە.
ئهمڕۆ سێشەممه 15ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانیی کورد عەگید کابایل کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەڕەبستانی سعوودییە بردەوە.
سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی.
پاڵەوانی جیهان عەگید کابایل، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتێنەکەشی وەکوو ڕێز و پێزانینێک پێشکەش کرد.