شاندى دانوستانکارى پارتى و یەکێتى: کۆبوونەوەکە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/ ٤/ ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.

پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کردووەتەوە “کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێیدا بەڕێوە چوو و گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.”

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکە، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبووە.” باس لەوەش کراوە “لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.”