به بۆنه‌ى ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لايه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌رمان بوون. ئه‌مه مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه.
بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى ڕێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى. هيوادارين ببێته هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كمانه بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان