پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد. 

دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، شوان کەلاری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان ریاگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، هەموو ڕاگەیاندراوەکان دەربارەی یادی ئەنفالمان نەخوێندەوە، تەنیا بۆ ئەوەی کێشە و بیانوو دروست نەبێت.

گوتیشی: پارێزگای هەڵەبجە وەک هەر 18 پارێزگای دیکە هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لەسەرجەم مافەکان کە حکوومەتی عێڕاق هەیەتی بەرانبەر پارێزگاکان.