به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌س، به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرد.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەشی خەلیفانی – بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران باندێکی دزی كه له سێ كه‌س پێكهاتوون ده‌ستگیر كران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لەسەر سکاڵایه‌كی هاووڵاتیان، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی خلیفان، بەشی خەلیفانی ـ بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران توانیان باندێکی دزیکردن کە لە (٣) کەس پێکهاتوون بە ناوەکانی (ه، ن، ع ) و (ن، ف، ح) و (ئ، ع، ع) و دانیشتوی قەزای خلیفان و ده‌وروبه‌رین ده‌ستگیر كران.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، به‌دیاریكراوی ئه‌و كه‌سانه کاتژمێر سێی بەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٥/٤/١٣ دەستگیر كران، دوای لێکۆڵینەوە و کردنەوەی پەڕاو بۆیان، ڕەوانەی دادگای خەلیفان کراون بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی.