ڕۆژی یەكشەممە 13ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی نامەیەكدا پیرۆزبایی لە بەڕێز نوری مالیكی سكرتێری گشتییحزبی دەعوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەهەمی حزبیدەعوەی ئیسلامیدا.
هەروەها هەمان ڕۆژ لەڕێی نامەیەكی تر پیرۆزبایی لە بەڕێز د. هومام حمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد بە بۆنەیدووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە خولی چواردەهەمی حزبەكەیاندا.