بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنهوهى به سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز شێخ د. هومام حەمموودی دەکەم، هیوای سەرکەوتنى بۆ دهخوازم.
نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەزموون و ڕۆڵی بەرچاوی لە کاری سیاسی و خزمەتکردنی وڵاتە کە مايهى ڕێز و پێزانينه. دڵنیام سەرکردایەتيی بەڕێزیان و بوونيان لهو ئهركهدا، يارمهتيدهرى بەهێزکردنی دیالۆگ و لێكگەییشتنى نێوان هێز و لايهنه نيشتمانييهكان دهبێت و خزمەت بە عێراق دەکات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
13/4/2025