ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئه‌ليزێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.