زاخۆ.. بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.1 ڕێختەر تۆمار کرا

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمار کرا.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی کرد، ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ڕووی دا، بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بووە و 37 کیلۆمەتریش لە ناوەندی زاخۆ دوور بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتووانەوە بە پلەی جیاواز هەستی پێ کراوە. بەلام تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی ڕانەگەیەندراوە.