وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاراستەی پەروەردەکانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 14ـی نیسانی 2025، لە ناوەندەکانی حکوومەتی و نا حکوومەتی، بە ساتێک وەستان، ڕێز بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال بنوێنن.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەمەبەستی ڕێز نواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال، لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ۱٤ی نیسان، لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکوومەتی و ناحکوومەتی، پێش دەستپێکی وانەی یەکەم، مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێز نواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی پەروەردە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندنی ڕاسپاردووە، لەو ڕۆژەدا باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام دراوە .