فیرقه‌ی چواری پێشمه‌رگه له ژێر چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌كات و له میانه‌یدا ژماره‌یه‌ك مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستان خاپوور کران.
دوێنێ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، فیرقەی چواری پیادە له ژێر چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵی له سنووری خۆیدا كرد و ئامانجیش له‌ناوبردن و خاپووركردنی مۆڵگه و پاشماوه‌كانی تیرۆریستان بوو له سنووره‌كه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر یه‌ك له لیواكانی 9، 22 و 32ـی پیاده و هێزەکانی کۆماندۆ و بەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشیی ناوچەکە بەشداریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتووشیه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچەکانی بەنداوی باوەشاسوار، گوندەکانی بەلکەی ژووروو، بەلکەی خواروو، سنووری گوندی قۆری چای گرته‌وه و گومان ده‌كرا مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستانیان لێ بێت و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستان له‌ناو بران و خاپوور کران.