چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی شاری هەولێر سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولیر ‌لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند‌: وەکو پیشاندانی وەفاداری و ڕێزگرتن بۆ قوربانیدان و خەباتی سیاسی رابەری نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، دوێنێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك) و دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و سەرجەم چین و توێژەکانی کومەڵگا لە لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و فه‌رمانبه‌ران و کادیرانی لێژنە ناوچەکان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە گوندی بارزان کردو لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی گەرمیان لێکرا .

پارێزگاری هەولێر، بەناوی جەماوەری ئامادەبووی سەر مەزاری نەمران دروودی بۆ رۆحی بەرزە فری بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، تێکرای شەهیدانی رێی ئازادی کوردستان ناردو سۆز و پەیمانی بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپاتکردەوە.
دواتر تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و بەخێر هاتنی چین و توێژەکانیان کرد.