سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

ڕۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكیئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەهاجەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.