پێشنیوه‌ڕۆ‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، باس كران.