ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 10.4.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و د.دلۆڤان محمدفاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی مێشک و دەمار لە شاری هەولێر بەبەشداری پزیشکانی نێوخۆیی و بیانی دەستی بەکارەکانی کرد.
لە حەوتەمین کۆنفرانسی ناوبراودا چەندین توێژینەوەی زانستی و پانێل لەلایەن پزیشکانی پسپۆر پێشکەش دەکرێ، بەشداربووان ئاشنا دەبن بە نوێترین ئەو توێژینەوانەی کە لە وڵاتانی جیهان لە بواری پسپۆڕییەتی مێشک و دەمار ئەنجامدراوە و نوێترین ئەو چارەسەرییانەش گفتووگۆیان لە بارەوە دەکرێت کە زانستی پزیشکی لەم سەردەمەدا پێی گەیشتووە.