سەنتەری بازرگانی هەرێمی کوردستان- کۆماری هیند کرایەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و باڵیۆزی هیند لە عیراق و کونسوڵی گشتی هیند لە هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ژمارەیەکی زۆری بازرگان و وەبەرهێنەران، لە ڕێورەسمێکدا سەنتەری بازرگانی هەرێمی کوردستان – هیند کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی، کردنەوەی ئەم سەنتەرەی بە دەرفەتێکی باش بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا وەسفکرد.