چواس خالید – هەولێر
له به‌ره‌به‌یانی ٩ی نیسان، سه‌رۆك بارزانی حه‌ڤده‌یه‌مین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر له ژێر ناونیشانی ‘جیهان به كوردی ده‌دوێت’ كرده‌وه، پێشه‌نگاكه تا ١٩ی مانگ، بۆ ماوه‌ی یازده ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه تێیدا ٣٥٠ ناوه‌ندی بڵاوكراوه‌ی ناوخۆ و بیانی له ٢٢ وڵات و به ملیۆن ناونیشانه‌وه به‌شداریان كردووه.
ساڵانێكه كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای كتێب له هه‌ولێر بووه‌ته كلتور و چوارشه‌ممه ٩ی نیسانی ٢٠٢٥، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، حه‌ڤده‌یه‌مین پێشانگای نێده‌وڵه‌تی كتێبی له هه‌ولێر كرده‌وه، كه ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری پێی هه‌ڵساوه.
‘ جیهان به كوردی ده‌دوێت’، نانونیشانی پێشه‌نگای كتێبی ساڵی ٢٠٢٥ه، كه هه‌موو ساڵێك له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-موسڵ و نێوان شه‌ست مه‌تری و چل مه‌تری، پانتاییه‌كی له لایه‌كی پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان داپچڕیوه، په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و ناوچه‌یه شوێنه‌كه به‌یان ده‌كات، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی، ئاپۆڕای خەڵكی ڕووه و پێشەنگا بە لێشاوە و لە خوله‌كێكدا چەند زەرف بەدەست دێنە دەرەوە، دوو ئەوەندە دەچنە ژوورەوە، هه‌موو ساڵێك ئه‌وه به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئاشنایه.
كاتێك لە دەروازەی پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر دەچیتە ژوورەوە، كۆمەڵێك ئاڵای وڵاتان و كوردستان بەسەر ڕاگره بەرزە یەك لەدوای یەكەكانی نێوەڕاستی شەقامەكە پێشوازیت دەكەن، كە وەژوور دەكەوی، له هه‌موو لایه‌كه‌وه كتێب پیشاندراوه و سه‌رنجی كڕیارانی ڕاكێشاوه و له هه‌ندێك ڕێڕه‌وه‌كاندا قه‌ره‌باڵغی په‌نگی خواردووه‌ته‌وه.
حه‌ڤده‌یه‌مین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، به به‌شداری سێ سه‌د و په‌نجا ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكراوه‌ی بیست و دوو وڵات كراوه‌ته‌وه، كه شه‌ست و یه‌ك دانه‌یان ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكراوه‌ی ناوخۆن، تێكڕای ئه‌و ناوه‌ندانه به ملیۆن ناونیشانی كتێبیان خستووه‌ته ڕوو، به زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و هتد…، كه وێده‌چێ كتێبه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی زۆرترینیان بێت و له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كان ده‌بینرێت، ناونیشانه‌كان زۆرن و كتێب بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان هه‌ن، هه‌ر له ته‌مه‌نی باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا كۆلیژ، كتێبه‌كانی زانستی و مێژوویی و ئاینی و چیرۆك و ڕۆمان و شیعر و هتد…، به زمانی جیاوازه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كان و مێزه‌كانی به‌رده‌م وه‌شانه‌كان چاوه‌ڕێی كڕیارن.
پێشه‌نگاكه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی به‌رچاو ڕازێنراوه‌ته‌وه، ڕۆژانه كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی كلتوری و كۆڕ و سمینار تێیدا به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو خانه‌ی چاپ و بڵاوكراوه‌كاندا هاوبه‌شه، تابلۆی داشكاندنی نرخی په‌رتوكه‌كانه.
پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، بۆ ماوه‌ی یازده ڕۆژه و تا ١٩ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانه هه‌ر له ده‌ی به‌یانییه‌وه تا هه‌شتی ئێواره كراوه ده‌بێت.
پێشه‌نگای نێوده‌وڵێتی كتێب له هه‌ولێر، جیا له سێ ساڵ، كه به هۆكاری داخستنی فڕۆكه‌خانه و شه‌ڕی داعشه‌وه نه‌كرایه‌وه، له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه و له مانگی نیسانی هه‌موو ساڵێك پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب بۆ ماوه‌ی یازده ڕۆژ له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.