بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بۆ مانگی 3 دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
لە ڕۆژی دووشەممەوە بەخشینەکە دەستی پێکردووە کە ناوچەکانی خانکێ و شێخان و شاریا و دێرەبوون و دهۆک دەگرێتەوە.
هاوکات ئەو ئێزدییانە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەکی تایبەت، وەکوو بەڵگەنامەیەکی فەرمی بەکار دێت، لە دامودەزگاکانی حکومەتدا دەتوانن بەکاری بهێنن و ئاسانکاریی کاروبار و مامەڵەیان بۆ دەکرێ. بۆ ماوەی 8 مانگە، 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەخشین وەردەگرن.
بەخشینی سەرۆكوەزیران بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات.