گەڕان و پشکنینەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی سنووری قەزای مێرگەسۆر تاوەکو ئێستا تەرمی ئاڤێستا لە ڕووباری شانەدەرنەدۆزراوەتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “دوو تیمی دیکەمان بۆ گەڕان بەدوای ئاڤێستا دا ڕەوانەیمێرگەسۆر کردووە“.
ماوەی چوار ڕۆژە ‘ئاڤێستا یوسف‘ی تەمەن 27 ساڵ، لە ڕووباری شانەدەر لە قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان خنکا، تاوەکو ئێستاشتەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەدوو تیمی بەرگریی شارستانی لە هەولێر و ئاکرێ بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا ڕەوانەی مێرگەسۆر کراون و دەستیان بە گەڕان کردووە.