تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشداری لە لوتکەی وەبەرهێنان ( ٢٠٢٥ ) لە وڵاتی ئیمارات دەکات.

 

لەچوارچێوەی بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چواردەیەمین کۆنفرانسی لوتکەی وەبەرهێنان ( ٢٠٢٥ ) کە لە ڕۆژانی ( ٧ تا ٩ ) نیسان، لەشاری ئەبوزەبی وڵاتی ئیمارات بەبەشداری ١٨٠ وڵات بەڕێوەدەچێت، تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە پێکهاتوون لە بەڕێزان (ڕێباز عەباس)ڕاوێژکاری وەزارەت و (کۆڤان تەحسین) بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری هاوشان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا.

لەماوەی ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا چەندین سیمینار و کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان و سیستەمی بانکی بەڕێوەدەچێت، هاوکات تیمی هەژماری من لە چوارچێوەی ماڵی کوردستان لە کۆنفرانسەکە بەشدارن و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوە بەمەبەستی هەماهەنگی و سوود وەرگرتن لەئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو ئەنجام بدرێت.