3٤ ساڵ بەسەر داستانی پڕ شکۆی کۆڕێدا تێدەپەڕێت

ڕۆژی ٧-٤-١٩٩١ شەڕی کۆڕێ بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، دەستی پێکرد. ھێزی پێشمەرگە توانی لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ڕژێمە دکتاتۆرە پڕ چەکە ناچار بە دانوستاندن بکات. وەکو فەرماندەکانی پێشمەرگە باسی دەکەن، ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبووایە سوپای بەعس نەک تەنھا تا کۆڕێ، بەڵکو تا حاجی ئۆمەران دەڕۆیشت.

ساڵی 1991 دوای ئه‌وه‌ی سوپای به‌عس په‌لاماری كوردستانی دا، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و داگیری كرد، ئامانجی دواتری داگیركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوو. ئه‌وەبوو له‌ شارۆچكه‌ی پیرمامه‌وه‌ ده‌یویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه‌، ئاكرێ، سۆران و ناوچه‌كانی دیكه‌ به‌ تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر درێژه‌ به‌ هێرشه‌كه‌كانی بدات.
لەو شەڕەدا به‌عس تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری لێ به‌جێما و له‌ 11ی نیسان پێشمه‌رگه‌ مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاند و سوپای عێراق ناچار به‌ پاشه‌كشێ كرا. داستانی كۆڕێ داستانی به‌رگری و وه‌رچه‌رخان بوو كه‌ به‌ خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ تۆمار كرا، ئەو خوێنەی كە بووە ھەوێنی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و دابینکردنی ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكی كوردستان.
بەپێی گێڕانەوەی پێشمەرگە بەشداربووەکانی داستانی کۆڕێ، لە داستانی کۆڕێ سەرۆک بارزانی راستەوخۆ بەشداری لەو شەڕەی کرد و لە نزیکەوە تەوجیھاتی دەدا بە پێشمەرگە، پێشمەرگە ھیچ ترسی نەبوو کە شەھید بێت یان بریندار، برسی دەبێت، پێشمەرگە زۆر بە قارەمانانە راوەستا بەرامبەر دوژمن، ھەر لە دەستپێکی شەڕەکە و تا دوا فیشەکیش ڕاستەوخۆ بەشداری و سەرپەرشتی ئەو بەرگری و بەرخودانەی کرد شان بەشانی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی پارتی و بارزانی، بەشداری کردنی سەرۆک بارزانی ھەوێنی سەرکەوتنی ئەو داستانە گەورە و سەروەرییە بوو.
پێشمەرگەیەکی دیکە بەوشێوەیە بۆ هەولێر دواوە؛ لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بووین لە سەنگەرەکانی پێشەوە بینیمان ئۆتۆمبێڵی جێب لە پیرمام بەرەو کۆڕێ ھات ئاڵایەکی سپیی پێوە بوو، ژمارەیەک پێشمەرگە تەقەیان لەو جێبە کرد، بەڵام دواتر بینیمان ئاڵای سپی پێوەیە و بڕیارمان دا تەقە نەکرێت تا بزانین چی دەوێت، جێبەکە گەیشتە نێو کۆڕێ و ئامر لیوایەکی سوپای عێراقی تێدا بوو، پەیامێکی ڕژێمی پێ بوو کە تێیدا داوای دانوستانی دەکرد.”
داستانی کۆڕێ یەکێک لەو نەبەردیانەی ھێزی پێشمەرگە بوو، کە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی پارتی لە ساڵی ١٩٩١ لە دەربەندی کۆڕێ تۆمار کرا، پێشمەرگە زیانی گەورەی بە ھێزەکانی رژێمی بەعسی گەیاند و بەو ھۆیەوە حکوومەت ناچار بە دانوستاندن کرا.
دوای کۆڕەو ڕژێمی بەعس بە چەکی قورس ھێرشی کردە سەر کوردستان و کۆچی ملیۆنی لێ پەیدا بوو، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە کۆچی ملیۆنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە کۆڕێ بڕیاری بەرگرییان دا و لە ئەنجامدا داستانی گەورەی کۆڕی تۆمار کرا.