ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/4/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌بوزه‌بى، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێويستن.
له‌مباره‌يه‌وه ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى و كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌يان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌و بوار و كه‌رتانه گۆڕييه‌وه كه ده‌كرێ ئيمارات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، وه‌به‌رهێنانيان تێدا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوو سه‌رۆك به فراوانى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌وكانیان به‌سه‌ر دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، باس كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دانبه‌خۆداگرتن و دانايى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه، به جۆرێك ڕێ له ئاڵۆزى و ئاشووبى زياتر له ناوچه‌كه بگيرێت و هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى بكه‌ن.
دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.