ڕۆژی دووشەممە ٧ـی ٤ـی ٢٠٢٥ د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی لە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکار و بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامی ئارامی و سەقامگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بوارەکانی و ژینگەی ڕاگەیاندن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دیدگای هاوبەش بۆ برەودان و پێشخستنی زیاتری بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و بوارەکانی دیکەی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
د.سالار عوسمان، ئامادەیی و پشتیوانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ هەر هەنگاوێک دووپات کردەوە کە بۆ ئارامی و سەقامگیری ڕەوشی میدیا و ژینگەی لەباری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان پێویست بێت.