هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هێزەکانی هاوپەیمانان مانگانە بڕێک هاوکاری بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکات.