ئاسایشی هەولێر ئەو دوو برایەی دەستگیر كرد كە خوشكێكی خۆیان كوشتبوو

ئاسایشی هەولێر ئەو دوو برایەی دەستگیر كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە مەخموور هەڵسابوون بە كوشتنی خوشكەكەیان.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ع، ش، ع) و (ج، ش، ع) كە لە ڕێکەوتی 4ی نیسانی 2025 لە شارۆچكەی مەخموور لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵسابوون بەکوشتنی خوشکێکی خۆیان.

راشیگەیاند: هەردوو تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بە مەبەستی خۆحەشاردان، هەڵاتبوون بۆ شاری هەولێر.