كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە کۆتاهاتوو و بازاڕەكە بە تەواوەتی لەلایەن كاسبكارانەوە دەکرێتەوە.
دواى بە کۆتاهاتنى نۆژەنکردنەوەى بەشى یەکەمى بازاڕى قەیسەرى، بەشی دووەمى کە بە بەشى شوێنەواری بازاڕی قەیسەریی هەولێر ناسراوە، بەشیوە و دیزاینێکى زۆر جوانتر لە جارانى و لە سەر شێوازیی مێژوویى خۆى نۆژەنکرایەوە و لە زووترین كاتدا دوکانەکان ڕادەستى خاوەنەکانیان دەکرێت و كاسبكارانی بازاڕەكە دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە.
جێگەى باسە، لە 5ى نیسانی ساڵى 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، نزیكەی 250 دوكان و حەوت كۆگە سووتان، دوای رووداوەكەش ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەگوژمەى ( 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە کرا.