ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ٤ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی(٦٦)ەمین ساڵیادی بە ئاشکرا دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی (خەبات)
د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بەیاوەی هەڤاڵانی بەش، سەردانی ڕۆژنامەی (خەبات)ی کرد.
لە سەردانەکەیدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و هونەرکاران و ستافی ڕۆژنامەی خەبات کرد و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ ڕۆژنامەی(خەبات) دووپات کردەوە،
هاوکات لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزلێنانی ڕۆژنامەی خەبات، بەخشرایە ژمارەیەک کارمەندی ماندوونەناسی ڕۆژنامەکە، کە ماوەی ساڵانێکە ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکەن و خزمەتی بەردەوامی ڕۆژنامەکە دەکەن.