حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایی نێودەوڵەتیی بردەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی میران بیناباوی لیمیتد-(GEMBBL) سەركەوت و قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاساییی دەکرێتەوە.

بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی لەندەن دوای بڕیاری پێشووتری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024دا، دادگاکە بڕیاری دابوو کە حکوومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی بیناباوی و میرانی هەڵوەشاندووەتەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بیناباوی لیمیتەدی لە دژی حکوومەت ڕەت کردەوە.

لە ڕۆژی هەینی 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد، کە تێیدا بڕیاری دا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بیناباوی لیمیتد بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905.29 دۆلاری ئەمەریکی  (26,868,905.29$) وەكوو قەرەبوو بدات بە حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2021 گرێبەستی پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی (میران و بیناباوی)ی لەگەڵ كۆمپانیاكە هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە نەیتوانی گرێبەستەکان وەک خۆی جێبەجێ بکات.