تیمێکی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاهێنانێکی بەرگریی شارستانیی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا بەشدار بوون

لە چوارچێوەی هاوبەشیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا/ ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی THW، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، ڕێکەوتی ۱ تاوەکوو ٤ـی نیسانی ۲۰۲٥، تیمێکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی لە تاقیکردنەوەیەکی ۳ ڕۆژی بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگای نوێ بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان و تیمەکانی وەڵامدانەوە لە کاتی کارەساتەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لە وڵاتی پۆڵەندا بەشدار بوون.
لە ڕاهێنانەکەدا چەندین تیمی نێودەوڵەتی بەشدار بوون کە تێیدا بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە نوێیەکان و ئامێرە تەکنەلۆجییە پێشکەوتووەکان، ڕاهێنان لەسەر بەهێزکردنی بەرگریی شارستانی و تواکان بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لە کاتی ڕووداو و قەیرانەکان کرا.