بە بۆنەی سه‌ری ساڵی نوێی ٦٧٧٥ی بابلی ـ ئاشووری و جه‌ژنه‌کانی ئه‌کیتۆوه، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هاووڵاتییانی خۆشه‌ويستى کلدان و ئاشووری و سریان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن.
جەژنی ئه‌کیتۆ بۆنەیەکی مێژوویی و دێرينى شارستانیی به‌هاداره، قووڵایيی ڕەگی کولتووری و مرۆیيی یەکێک لە دێرینترین پێکهاتەکانی ناوچەکەمان نيشان ده‌دات کە له به‌ره‌به‌يانى مێژووه‌وه بەشدارییان لە دروستکردنی شارستانیيەته‌كانی ناوچەکە و پاراستنی فرەڕه‌نگييه‌کەیدا، کردووە.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە له هه‌رێمى كوردستان جەخت لە پابەنديی هەمیشەییمان به پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بره‌ودان به كولتوورى فره‌ڕه‌نگى و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن لەنێو هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانى كوردستاندا دەکەینەوە.
با ئەمساڵ جەژنی ئەکیتۆ دەرفەتێکی نوێ بێت بۆ پته‌وكردن و بەهێزکردنی خۆشەویستی و ژیانی هاوبەش و ڕێزله‌يه‌كگرتن لەنێو هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستاندا، هه‌روه‌ها سەرچاوەی هیوایەک بێت بۆ داهاتوویەکی باشترى پڕ لە گەشەسەندن و ئارامى و ئاسووده‌يى بۆ هەمووان.
جەژنی ئه‌کیتۆ له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هەموو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
1ی نیسانی 2025