سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جەژنی ئەکیتۆ لە هاووڵاتییانی کلدان و ئاشووری و سریان پیرۆز دەکات.
سێشەممە، 01-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سەری ساڵی بابلیی ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆی لە هاووڵاتییانی کلدان و ئاشووری و سریان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان پیرۆز کرد.
جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلیی ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی مانگی نیسانەوە. لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فیستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوە دەچن.
یەکێک لە دیارترین سیماکانی ئەو جەژنە، ریپێوانێکی کورتە بە جلوبەرگی نەتەوەیی کە بە رێپێوانی بنەوشەیی ناسراوە، ئەو رێپێوانە لە سەردەمی پاشای بابل گرنگیی زۆری پێ دراوە، لەو ساڵانەی دواییش لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لە شاری دهۆک دەکرێت.
مێژووی ئەم جەژنە بۆ 5300 ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە. جەژنەکە لە عێراق و باشووری کوردستان، ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەورووپا و ئەمەریکا لەلایەن کلدان و ئاشوورییەکانەوە یاد دەکرێت