ئەمڕۆ 78 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێکانیدا لە شاری مەهاباد تێ دەپەڕێت.
له ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا و لە بەرەبەیانیی 30 ئاداری ساڵی 1947ی زایینی، پێشه‌وا قازی محەممه‌د، سه‌رۆك كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی، دوای حوكمدران له دوو دادگای رژێمی پاشایه‌تیی ئێران، بە تاوانی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان، له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره دران.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1946 و دوای 11 مانگ ده‌سه‌ڵات، كۆماری كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی پاشایه‌تیی ئێرانه‌وه ڕووخێنرا، قازی محه‌ممه‌د بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ده‌ستی ڕژێم نه‌كوژرێن، خۆی ڕاده‌ستی ڕژێم كرد.
كشانه‌وه‌ی سوپای ڕووسیا له باكووری ئێران و نه‌مانی ئه‌و پاڵپشتییه بۆ كۆماری كوردستان، یه‌كێك بوو له هۆیە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووخانی كۆماری كوردستان له‌پاڵ هه‌ندێك كێشه‌ی دیکەی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لەساڵیادی لەسێدارەدانی قازی محەممەد، كۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌تی له مه‌هاباد رێوشوێنی توند ده‌گرێته به‌ر و ڕێگه نادات خه‌ڵك له گۆڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نزیك بكه‌ونه‌وه. خه‌ڵكیش به شێوازی جیاواز ڕێز له‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده‌یان ده‌گرن و په‌یمانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵدا نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
قازی محه‌ممه‌د كوڕی قازی عه‌لی، كوڕی میرزا قاسم قازییه. ڕابردووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری مه‌هاباد بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. قازی محه‌مه‌د له دوای كۆچی دوایی باوكی بووه به قازیی شار.
قازی محه‌ممه‌د له ماوه‌ی ئه‌و 11 مانگه‌ی سه‌رۆك كۆماری كوردستان بوو، توانی له بواره‌كانی سیاسی، ڕۆشنبیری، ئابووری و سه‌ربازی په‌ره به كۆماره‌كه‌ی بدات و یه‌كێك له دیموكراتترین سیستمه دیموكراسییه‌كانی له ناوچه‌كه دامه‌زراند كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بوو و له‌و سیسته‌مه دیموكراتیكه وێڕای رێزگرتن له به‌ها و نه‌ریته‌كانی كورده‌واری، هه‌وڵی دا چه‌مك و به‌هاكانی شارستانییه‌تی نوێ له‌وانه‌ش مافی مرۆڤ بچه‌سپێنێت.