نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت: ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌نديمان به مانا و به‌ها و په‌يامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه نوێ بكه‌ينه‌وه.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده و پڕ له كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌نديمان به مانا و به‌ها و په‌يامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه نوێ بكه‌ينه‌وه، به په‌يوه‌ندييه‌كانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه.
هيوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له دۆخ و ڕۆژگار و ژيان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، يه‌كڕيز و ته‌با، بتوانين باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمان بكه‌ين.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/٣/٢٩